بەهۆی تەقینەوەکەی ئێران ٢ کەس دەستبەسەر کران

ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەی بەندەرەکەی ئێران وەک ٥٧ کەس نوێ کرا و ٢ کەس بە تۆمەتی کەمتەرخەمی ئەمنی دەستبەسەر کران.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی نیمچە فەرمی ئێران تەسنیم، ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ٢٦ی نیسان لە بەندەری شەهید رەجائی لە پارێزگای هورمزگان نوێ کرا و تەرمی ٤٦ کەس دۆرزوە و ١١ کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.
موجتەبا قەهرەمانی داواکاری گشتی پارێزگای هورمزگان راگەیاند، لە ئەنجامی لێکۆلینەوەکانی دادی دەرکەوت کە پارچەی جەستەی قوربانییەکان کە کۆ کرابوون هەنێکیان هی کەسێکن و ژمارەیەی کە پێشتر وەک ٧٠ راگەیەندرابوو نوێ کراوە بۆ ٥٧ کەس.
بەرپرسەکە راگەیاند کە تیمێکی تایبەت بۆ لێکۆلینەوە لەبارەی بێ سەروشوێنەکان بەردەوامە.
کەناڵی فەرمی دەوڵەت راگەیاند کە دوێنێک دوو کەس بە تۆمەتی کەمتەرخەمی ئەمنی دەستبەسەر کراون کە یەکێکیان بەرپرسێکی حکومەتە.
مانگی سووری ئێران راگەیاندبوو، بەهۆی تەقینەوەکە و ئاگرەکەی دەرکەوت زیاتر لە ١٢٠٠ کەس بریندار بوونەتە و چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی هاتووە.
بەرپرسانی وڵات باسیان لەوە کردبوو، تەقینەوەکە بەهۆی کەمتەرخەمی لە ئەمیەت رووی داوە.
زیاتر لە نیوەی بازرگانی وڵات و بەشێکی گەورەی هاتوچۆی کۆنتێرەکانی ئێران لەو بەندەرەوە ئەنجام دەدرێت کە لە پارێزگای هورمزگان لە کەنداوی فارسە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، "پلانی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان کە هێزێکی داگیرکەرە و مافەکانی مرۆیی پێشێل دەکات و بەردەوامە لە گەماڕۆ رەتدەکەین."
لە شاری مەخاجقەڵای هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی هێرش سەر تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
لە کینیا بەهۆی هێرشێکی یاریگاکانەوە زیاتر لە ٧٠ هاندەری تۆپی پێ بریندار بوون.
لە شارۆچکەی هوالیێنی وڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ رووی دا.